چۆن ڤیاگرا باشتر كاری خۆی دەكات؟

چۆن ڤیاگرا باشتر كاری خۆی دەكات؟
پێش هەموو شتێك نابێ بە هیچ جۆرێك ڤیاگرا بەبێ ئاگاداری و رێنمایی دكتۆر بەكاربێت. وەرگرتنی ڤیاگرا لەسەر گەدەی بەتاڵدا كاریگەری باشترە، باشترە كە دوو كاتژمێر بەر لە وەرگرتنی ڤیاگرا هیچ خۆراكێك نەخۆیت. دەبێ دەزگای دەمار لە نێوان مێشك و كۆئەندامی زاوزێ تەواوبێت، بەبێ وروژانی سێكسی ڤیاگرا هیچ كاریگەرییەكی نابێت. ئەگەر ڤیاگرا كاریگەری نەبوو، پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. جگە لە تووشبووان بە نەخۆشی دڵ، ڤیاگرا بە دەرمانێكی سەلامەت بۆ خەڵكانی تر ناوی داوەتەوە، كاریگەرییەكەشی بە رێژەی 50 تا 75% تۆماركراوە. مەترسییەكە لێرەدایە كە ڤیاگرا بەبێ راچێتە دەفرۆشرێت، لەو كاتەی كە هەر كەسێك بەر لە وەرگرتنی ڤیاگرا دەبێ لە لایەن پزیشك بپشكنرێ. زۆر جار لاوازی سێكسی پیاو نیشانەی گرفتێكی ترە، بۆ نموونە نەخۆشی دڵ كە لە گەلێك كەسدا هێمن و بێ نیشانەیە، بۆیە دەستنیشانكردنی هۆكاری لاوازی سێكسی زۆر گرنگە و لەوانەیە كە گەلێك خراپتر بێت لە خودی لاوازییەكە. بۆ نموونە لەوانەیە كە پیاوێكی تەمەن 65-45 ساڵی وەكو یەكەمین نیشانەی نەخۆشییەكی سەختی خوێنبەری دڵ دوچاری لاوازی سێكسی بێت، لەوانەشە سینگ ئێشەی نەبێت، بەڵكو تەنیا نیشانەی بریتی بێت لە كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ كۆئەندامی زاوزێ. بەگشتی، بەر لە بەكارهێنانی ڤیاگرا پشكنینی كلینیكی و نەخشەی كارەبایی دڵ ECG)) پێویست دەكات لەگەڵ پشكنینەكانی تری دڵ وەكو ((Thallium stress test كە لەوانەیە نەخۆشی دڵی بێ نیشانە دەست نیشان بكات.
Top