نەخۆشی بەگەكان

نەخۆشی بەگەكان
ترشی یوریك Uric Acid ئەگەر لە خوێندا زیاد بكات لەوانەیە كە لە جومگەدا بنیشێت و دوچاری ئازارێكی توندو كتوپڕی بكات و جومگەكەش سووربێتەوە و بئاوسێت. زیاد خواردنی گۆشی سوور هۆكارێكی زەقی ئەم گرفتەیە، هەر بۆیەشە كە بەم جۆرەی هەوكردنی جومگە دەگوترێت نەخۆشی بەگەكان(گاوت (Gout. ئازاری جومگە Arthralgia هۆكارێكی زەقی ناڕحەتییە چونكە ئێمە بەردەوام جومگە بۆ جوولانەوە بەكاردێنین. لە نەخۆشی بەگەكاندا تووشبوو زۆر جار لەكاتی شەودا لەبەر ئازارێكی تیژی پەنجەیەكی گەورەی پێیەكان لە خەو رادەچەنێت و بە توندی سەخڵەتی دەكات. هۆكارەكانی تری ئازاری جومگە بریتین لە: هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، داڕوشانی جومگە یان سەوەفان، زیادبەكارهێنان یان ماندووكردنی جومگەكان، زەبر و شكان، هەوكردنی جومگە بە میكرۆب كە دەبێتە هۆی ئازار و سووربوونەوە و ئاوسانی جومگە، هەوكردنی ژێیەكانی ماسوڵكەكان، ئەنفلوەنزا، سوورێژە و سوورێژەی ئەلمانی، تای رۆماتیزمی، مێكوتە، هەوكردنی ژێرەوەی سابوونەی ئەژنۆ، هەوكردنی ئێسك. بۆ چارەسەركردنی ئازاری جومگە لە نەخۆشی بەگەكاندا، دەرمانی تایبەتی دژەئازار و دەرمانی كەمكردنەوەی ئاستی یوریك ئەسید لە خوێندا بەكاردەهێنرێن لەگەڵ كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور.
Top