Hidden Sugars شەكرە شاراوەكان

Hidden Sugars    شەكرە شاراوەكان
واتە شەكر یان شیرەی شەكر كە دەخرێنە ناو خواردن و نوشابەكان لەكاتی ئامادەكردندا، هەندێك جاریش بە شەكرە زیادەكراوەكان Added sugarناوزەد دەكرێن. ئەمە ئەو شەكرانە ناگرێتەوە كە بە شێوەیەكی سروشتی هەیە لەناو شیر و میوەدا. ئەو خۆراكانەی كە شەكری زیادیان تێدەكرێت بریتین لە: ساردەمەنییەكان Soft Drinks، قەنادی، كێك، كەعك، حەلوا، شیرەی میوە (دەستكرد و قوتووكراو)، ئایس كرێم، چلوورە، دۆندرمە، كرێمستی (بەستەنی). شەكرە زیادەكان لەسەر خۆراكە دەستكردەكاندا بە ناوی جیاواز دەنووسرێن، بۆ نموونە: شەكری بۆر Brown Sugar، شیرینكاری زەرەت Corn، دێكسترۆز Dextrose، فركتۆز(شەكری میوە)، پوختەی شیرەی میوە، گلوكۆز، هەنگوین، لاكتۆز(شەكری شیر)، ماڵتۆز Maltose، شەربەتی جۆ (ماڵت)، شەكری خام، شەربەتە دەستكردەكان.
Top