ئەلكهول و مـــــــۆمبوونی جگەر

ئەلكهول و مـــــــۆمبوونی جگەر
خواردنەوە ئەلكهولییەكان Alcoholic drinks زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، ئەگەر رێژەی ئەلكهول لە خوێندا بگاتە 50% مردن روودەدات. لەبەر ئەوەی كە ئەلكهول بە شێوەیەكی سەرەكی كاریگەری دەكاتە سەر مێشك و كۆئەندامی دەمار، بۆیە گەورەترین زیانی بریتییە لە گۆڕان لە رەوشت و مەستبوون كە ئاكامی یەكجار خراپی لێدەكەوێتەوە. ئەلكهول بە توندی ناوپۆشی گەدە دوچاری سووتانەوە و هەوكردن دەكات كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار، هێڵنج، رشانەوە. جگەر لە ئەنجامی خواردنەوەی بەردەوامی ئەلكهولدا دوچاری مۆمبوون Cirrhosis دەبێت، واتە خانەكان لەكاردەكەون و چیتر فرمانیان ئەنجام نادەن، سەرەنجام دەبێتە هۆی مردن. راهاتن Addiction لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول زیانێكی ترە كە ژیانی تووشبوو بە جارێك تێكدەدات. زیانەكانی تری خواردنەوەی ئەلكهول بریتین لە: دەست لەرزین Tremor لەبەر تووشبوون بە بەد خۆراكی و كەمی ڤیتامینەكان بەتایبەتی ڤیتامین B1 و B6، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار و لایەنی دەروونی، بۆ نموونە نەخۆشی كۆرساكۆف Korsakoff كە زۆر مەترسیدارە و چارەسەریشی یەكجار سەختە.
Top