چۆن بەكتریا دەگاتە خۆراك؟

چۆن بەكتریا دەگاتە خۆراك؟
بەكتریا بەشێوەیەكی سروشتی بە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە دەوروبەر و ژینگەماندا هەیە، لەوانەیە كە لەسەر خۆراك یان لەناو خۆراكدا هەبن. پەڵەوەڕ و هێلكە بەشێوەیەكی سروشتی جۆرێكی بەكتریا بەناوی سالمۆنێللا Salmonella لەخۆدەگرن. خۆراكی لێنراو یان پوختەكراو كە بۆ خواردن ئامادە دەبێت، لەوانەیە كە بە بەكتریا ئالودە بێت بە رێگەی بەركەوتن بە شلەی تكاوی گۆشتی خاو یان هەر خۆراكێكی تری ئالودەبوو بە بەكتریا. ئەو كەسانەی كە مامەڵە لەگەڵ خۆراك دەكەن ئەگەر پابەندی پاكوخاوێنی نەبن دەبنە سەرچاوە بۆ گواستنەوەی بەكتریا بۆ خۆراك. كە خۆراكێكی بە بەكتریا ئالودەبوو دەخۆیت هەست بە بوونی بەكتریا ناكەیت، لەوانەشە كە تام و چێژ و بۆنی خۆراكەكە نەگۆڕابێت، بەڵام بەتایبەتی لە هاویندا لەوانەیە كە تووشی ژاراویبوونت Food Poisoning بكات و دوچاری چەند نیشانەیەك بیت وەكو: سكچوون، سك ئێشە، هێڵنج، رشانەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سەرئێشە، هەستكردن بە هیلاكی و بێ هێزی لەش، كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration.
Top