ئایا حەزت لە شیرینییە؟

ئایا حەزت لە شیرینییە؟
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە حەز لە خواردنی شیرینی لە زۆربەی هەرە زۆری منداڵان هەر لە سەرەتای بوونیانەوە Sweets بەدی دەكرێت. وانەبێ كە ئەم حەزە لە دایك و باوكەوە بۆیان مابێتەوە، بە مانایەكی دیكە زۆر كەس وای بۆ دەچن كە ئەگەر باوك یان دایك حەز لە خۆراكی شیرینی بكات، ئەوا منداڵەكانیشیان حەز لە شیرینی دەكەن. ئەوە گومانی تێدا نییە كە زیاد خواردنی شیرینی بەگشتی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. خۆراكی شیرین ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە هەستی تێربوونت دەداتێ و دوورت دەخاتەوە لەو خۆراكانەی كە گرنگ و پێویستن بۆ تەندروستی، بۆ نموونە ئەلبان، ماسی، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكان، سەوزە و میوە. كە حەزت چووە خواردنێكی شیرین، لەجیاتی كێك و شوكولاتە و چوكلێت و نوشابە گازدارەكان و شەربەتە دەستكردەكان و قەنادی رەنگاوڕەنگ، وا باشترە كە میوەی شیرینی وەكو خورما، ترێ، مۆز، میوەی وشككراو، هەنگوین بە بڕی مام ناوەندی، چونكە ئەم خۆراكانە جگە لە شەكر چەندین ماددەی گرنگ لە ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرن كە سوودەكانیان چەندین جار لە خراپییەكانی شەكر زێترن. كێك، ئایس كرێم، قەنادی و هەویركارییە شیرینەكانی تر جگە لە شەكر نیشاستە و چەوری زۆر لەخۆدەگرن كە زیاد خواردنیان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
Top