دەنكەكانی كولەكەی زەرد

دەنكەكانی كولەكەی زەرد
ئەوەی كە لە بەها خۆراكییە بەرزەكەی كولەكە یان كودی زەرد یان كودی زستانە Pumpkin زیاد دەكات ئەوەیە كە تۆو یان دەنكەكانیشی بەهای خۆراكییان هەیە. دەنكەكانی كولەكەی زەرد كە زۆر جار بە پێپیتاس Pepitas ناوزەد دەكرێن، لە دێرزەمانەوە بۆ چارەسەركردنی چەندین مشەخۆر و چەندین نەخۆشی گورچیلە سوودیان لێ وەرگیراوە. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە دەنكی كولەكەی زەرد هاریكاری فرمانی شانەكانی مێشك دەدات. ئەو ماددە فایتۆستیرۆیدانەی Phytosteroids كە لە دەنكەكانی كولەكەی زەرددا هەن، رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی لەش لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە. جگە لەمانە، دەنكەكانی كولەكەی زەرد چەندین ماددەی گرنگی تر بە رێژەیەكی زۆر باش لەخۆدەگرن وەكو: ئاسن، مەگنسیۆم، ترشە ئەمینییەكان Amino acids، زینك(تۆتیا)، ڤیتامین K كە هەموویان بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە. دەكرێ بە خاوی یان بە برژاندن دەنكەكانی كولەكەی زەرد بخورێن.
Top