هۆكارەكانی سووربوونەوەی دەموچاو

هۆكارەكانی سووربوونەوەی دەموچاو
سووربوونەوەی دەموچاو Flushing یان بەتەنیا روومەتەكان لە چەندین حاڵەتدا روودەدات، بۆ نموونە شەكەتی دەروونی، هەڵچوون، پەستی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەیەكی كتوپڕی پلەی گەرمی لەش، پاشان لە لەشدا بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی هەموو بۆڕیەكانی خوێن كە نزیكن لەڕووی پێست فراوان دەبنەوە، بەمەشەوە دەموچاو سووردەبێتەوە. هەروەها لەپاش وەرزشكردن، پاش خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئەلكهول، ئەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆری تیژی و مۆنۆسۆدیۆم گلوكۆنێت MSG. لە ئافرەتدا، لەكاتی دووگیانی لەبەر گۆڕان لە هۆرمۆنەكان و زیادبوونی قەبارەی خوێن گەلێك جار دەموچاو سووردەبێتەوە. لەپاش وەستانی یەكجارەكی خولی مانگانە Menopauseلەبەر كەمبوونەوەی رێژەی ئیسترۆجین گەلێك ئافرەت رۆژانە چەندین جار دوچاری نۆرەی گەرمی و سووربوونەوەی دەموچاو دەبن. هەر هۆكارێك كە ببێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەبێتە هۆی سووربوونەوەی دەموچاو وەكو: تا لەبەر هەوكردن، كاركردن لە شوێنی گەرمدا، گەرماوی گەرم، خۆربردن و كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration. ئەو حاڵەتە درێژخایەنانەی كە كاریگەری دەكەنە سەر سووڕی خوێن دەبنە هۆی سووربوونەوەی دەموچاو، بۆ نموونە نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ، زیادبوونی چالاكی گلاندی دەرەقی. هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا سووربوونەوەی دەموچاو لەمانە: ئەو دەرمانانەی كە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیستیرۆل بەكاردەهێنرێن، ژەمی گەورە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B بەتایبەتی ڤیتامین B3(نیاسین (Nicin.
Top