هۆكاری كرێژی سەر

هۆكاری كرێژی سەر
لەكاتی گەشەی زیادی كەڕووی پیتیرۆسپۆرۆن Pityrosporon لەسەر پێستی سەردا تۆشك یان تفری سپی بە راددەیەكی زۆر هەڵدەوەرێت كە پێی دەوترێ كڕێژ Dandruff. ئەم كەڕووە لەسەر پێستی سەری هەموو كەسێكدا هەیە، بەڵام لە 20% ی خەڵكدا هەوكردن Seborrheic dermatitis پەیدا دەكات و دەبێتە هۆی زیاتر و خێراتر هەڵوەرینی تۆشك. هۆكاری تووشبوون بە كڕێژ دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش كە رێگە خۆش دەكات بۆ گەشەكردنی كەڕوو و بەكتریا لە پێستی سەردا، هەروەها تووشبوون بە كڕێژ لەوانەیە كە مەیلێكی زگماكیشی هەبێت. هەندێك نەخۆشی پێست وەكو سەدەف Psoriasis كە پەڵەی سووری زەق پەیدا دەكات لەسەر پێستی ئەنیشك و ئەژنۆدا، زۆر جار وەكو حاڵەتێكی كڕێژی سەخت سەرهەڵدەدات. ئەگەرچی زۆر جار لەناوبردنی كرێژ ئاسان نییە، بەڵام بۆ چارەسەركردنی كڕێژ یان بەلای كەم نەهێشتنی خورشت و كەمكردنەوەی تۆشك، جگە لە شووشتنی پێستی سەر رۆژانە یەك جار یان پتر، پێویست بە شامپۆی تایبەت دەكات كە ماددەی بكوژی كەڕووی تێدابێت بۆ نموونە شامپۆی كیتۆناز Ketonaz بە رێنمایی دكتۆری پێست.
Top