كام دەردراویزێ نائاساییە؟

كام دەردراویزێ نائاساییە؟
بڕێكی كەمی دەردراوی زێ زۆر ئاساییە و پێویستە بۆ پاراستنی تەڕێتی یان شێداری زێ، هەتا بڕێكی زیاتری دەردراو لەبەر زیادبوونی لینجە شلەی ملی منداڵدان لە هەندێك ئافرەتدا بە ئاسایی لەقەڵەم دەدرێت بە مەرجێك بێ رەنگ و بێ بۆن بێت و هیچ نیشانەیەكی لەگەڵدا نەبێت. ئەگەر هەر دەردراوێك رەنگەكەی گۆڕا یان بۆنی هەبێت لەگەڵ خورشت یان ئازار و سووتانەوەدا، ئەو كاتە نائاساییە و پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. نزیكەی هەموو هەوكردنەكانی زێ Vaginal infection دەبنە هۆی دەردراوی نائاسایی و چەند نیشانەیەك، بۆ نموونە هەوكردنی زێ بە كەڕووی كاندیدا Candida(یان مۆنیلیا (Monilia كە باوترین جۆری هەوكردنە و نیشانەكانی بریتین لە: دەردراوێكی سپی پەیت، خورشتێكی توند. هەوكردنی زێ بە بەكتریا دەبێتە هۆی پەیداكردنی دەردراوێكی زەرد كە بۆنی وەك بۆنی ماسی وایە لەگەڵ خورشت و سووتانەوە و ئازار لە زێدا. دەردراوێكی كەفاوی كە رەنگێكی سەوزی زەردباوی هەبێت مانای هەوكردنی زێ بە ترایكۆمۆناس Trichomoniasis دەگەیەنێت. لەكاتی بەدیكردنی دەردراوی لەم شێوەیە، بە زووترین كات سەردانی دكتۆری ئافرەتان بكە.
Top