بەهای خۆراكی فەراولە

بەهای خۆراكی فەراولە
فەراولە یان توی فەرەنگی Strawberry دەوڵەمەندە بە ماددە فینۆلەكان Phenolics كە رەنگە سوورەكەی پێ دەبەخشن و دژەئۆكسانی بەهێزن، خانەكانی لەش بە گشتی لە كرداری ئۆكسان دەپارێزن، ئەم كردارە دەبێتە هۆی پەیدابوونی ماددەی یان كۆلكەی سەربەست كە زیان بە هەموو خانە و ئەندامەكانی لەش دەگەیەنن. خواردنی فەراولە تا راددەیەكی باش دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە. فەراولە لەگەڵ رەنگە جوانەكەی و بە چێژە خۆشەكەی یەكێكە لە سوپەر خۆراكەكان Superfood، چونكە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت و دژی هەوكردنەكانی جومگە كاردەكات. بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگە، فەراولە لە ئەسپرین باشترە، چونكە بە پێچەوانەی دەنكی ئەسپرین زیان بە گەدە ناگەیەنێت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵیش بخورێت. هەروەها خواردنی فەراولە نیشانەكانی داڕوشانی جومگەكان و نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان كەم دەكاتەوە و خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون دەپارێزێت. توی فەرەنگی چاوەكانیش لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت. فەراولە سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵی روەكی، ڤیتامین C، پۆتاسیۆم، ڤیتامین B9، ڤیتامین B2، ڤیتامین B5، ڤیتامین B6، ڤیتامین K، ئۆمیگا 3، مەگنسیۆم، كۆپەر، كە هەموویان بۆ تەندروستی زۆر گرنگن.
Top