بەهای خۆراكی كوارگ

بەهای خۆراكی كوارگ
سەرچاوەكانی ریشاڵی تواوە
ریشاڵ Fiber بەشێكی گرنگە لە خۆراكێكی هاوسەنگدا. ریشاڵ تەنیا لە خۆراكی رووەكییەوە سەرچاوە دەگرێت. ریشاڵ لە كۆئەندامی هەرسدا هەڵنامژرێت و هیچ وزە و ڤیتامین لەخۆناگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە وەكو: یارمەتیدانی كۆئەندامی هەرس بۆ جووڵەی خۆراك و هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان، خۆپاراستن لە قەبزی، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، هاریكاریكردن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن بەمەشەوە كۆنترۆلكردنی ئارەزووی خواردن. ریشاڵی تواوە Soluble fibre كە كەتیرە Gum و پێكتین Pectin لەخۆدەگرێت سوودی زیاترە لە ریشاڵی نەتواوە Insoluble fibre یان سیلیلۆز. سەوزە و میوەكان گرنگترین سەرچاوەكانی ریشاڵی تواوەن، بۆ نموونە: سێو، جۆ، میوە مزرەكان، پاقلەمەنییەكان، نۆك، نیسك، هەرمێ، گێزەر، فەراولە، میوەی مانگۆ، گێلاس، كەلەم، كولەكە. رێژەی ریشاڵی تواوە لە خۆراكەكاندا جیاوازە، بۆ نموونە هەر80 گرام نیسك نزیكەی 1.5 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت، یەك پرتەقال (160گرام) نزیكەی 2.7 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت، 80 گرام كەلەم نزیكەی 1.7 گرام ریخۆڵە لەخۆدەگرێت.
Top