لابردنی پێستی پەلەوەر

لابردنی پێستی پەلەوەر
لابردنی پێستی مریشك یان هەر پەلەوەرێكی تر چەوری بە رێژەی 50% كەم دەكاتەوە، لەو كاتەی كە پێستی مریشك و قەلەمون بەشی هەرە زۆری چەورییە تێرەكان و كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، بۆیە بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە پارێزیان لە چەورییە تێرەكان و كۆلیستیرۆل هەیە وەكو تووشبووان بە نەخۆشی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، پێویستە كە بە هیچ شێوەیەك پێستی مریشك و قاز و قەلەمون و جۆرەكانی تری پەلەوەر نەخۆن. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە نایانەوێ كێشی لەشیان زیاد بكات یان ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ كێشی لەشیان دابەزێنن، وا باشترە كە پێستی پەلەوەر نەخۆن. بە لابردنی پێست لە 170 گرام گۆشتی بێ ئێسقانی پەلەوەر نزیكەی 10 گرام چەوری كەم دەبێتەوە. ئەوە زانراوە كە كوڵاندن یان برژاندنی پەلەوەر بە پێستەوە چێژی گۆشتەكە خۆشتر دەكات و شێدارییەكەی دەپارێزێت بەتایبەتی گۆشتی سینگ كە بێ چەوریترین بەشە، لابردنی پێست پاش ئەوەی كە پەلەوەر بە پێستەوە دەكوڵێنرێت یان دەبرژێنرێت بەتێكڕایی رێژەیەكی چەوری زۆر ناخاتە سەر گۆشتەكە.
Top