قوڕقوشم لەناو سووراوی لێودا

قوڕقوشم لەناو سووراوی لێودا
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گەلێك جۆری سووراوی لێو Lipsticks كانزای قوڕقوشم لەخۆدەگرن بە رێژەی 0.65-0.03 بەش لە ملیۆنێكدا (ppm). بەپێی ئیدارەی دەرمان و خۆراكی ئەمریكی FDA و بەپێی رێنمایی پسپۆرانی دەرمان و ژەهرەكان و دكتۆرەكان نابێ بڕی قوڕقوشم لە هەر سەرچاوەیەك زێتر بێت لە 0.1 بەش لە ملیۆنێك بەشدا. سووراوی لێو زۆر جار قووت دەدرێت و دەگاتە لەش. دەكرێ سووراوی لێو بەبێ قورقوشم دروست بكرێت، بەڵام بۆیەكانی چەندین جۆری لیپستیك قوڕقوشم لەخۆدەگرن. قوڕقوشم Lead توخم یان كانزایەكی قوڕسە و لە دوكەڵی ئۆتۆمۆبیل بە رێگەی هەناسە دەگاتە لەش، هەروەها بە رێگەی خواردن و ئاوەوە. قوڕقوشم بە هەر بڕێك بێت لە لەشدا كاریگەری خراپ دەكاتە سەر تەندروستی، بۆ نموونە لە منداڵاندا دەبێتە هۆی گرفت لە فێربوون و دواكەوتن لە قوتابخانە و زیادبوونی توندوتیژی منداڵان Agression. ئافرەتی دووگیان و منداڵ پتر لە كەسانی تر دەكەونە ژێر كاریگەرییەكانی قوڕقوشم. هەروەها قوڕقوشم پێوەندی هەیە بە تووشبوون بە نەزۆكی و لەبارچوون لە ئافرەتی دووگیاندا.
Top