ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان

ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان
بەم دواییە گەلێك لێكۆڵینەوە لەسەر ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان Antioxidant Vitamins ئەنجام دراون كە چۆن لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم بكەنەوە. ڤیتامینە دژەئۆكسێنەكان بریتین لە: ڤیتامین A، C، E، فۆلیك ئەسید، بیتا كارۆتین واتە جۆری رووەكی ڤیتامین A. ئەمانە هەموویان تەندروستی باشتر دەكەن . نزیكەی 30%ی ئەمریكیەكان دژەئۆكسێن بە شێوەی دەرمان وەردەگرن جا دەنك یان پاودەر یان شەربەت بێت. پسپۆڕان تا ئەمڕۆ ئامۆژگاری كەس ناكەن كە یارمەتیدەر یان سەپلیمێنتی ڤیتامینە دژە ئۆكسێنەكانAntioxidant Vitamin Supplements بەكاربێنن، بەلای كەم تا ئەو كاتەی كە توێژینەوەی پتر لەم بارەیەوە دەكرێت، بەڵام هەموویان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە خۆراكی رۆژانە جۆراوجۆر بكرێت و ماددە خۆراكیە بنەڕەتییەكان بە بڕی تەواو لەخۆبگرێت، بۆ نموونە: رۆژانە دانەوێڵە لەگەڵ رووەكی نیشاستەیی وەكو پەتاتە، پێنج جار سەوزە و میوە، 4-2 جار شیری بێ چەوری یان بەرهەمەكانی شیری كەم چەور،170 گرام لە گۆشتی بێ چەوری یان ماسی یان پەلەوڕ بە كوڵاندن نەك برژاندن لەناو زەیتدا. خواردنی خۆراكی جۆراوجۆر كە كەم لە چەورە تێرەكان و كەم لە كۆلیستیرۆل تێدایە و دەبنە سەرچاوەی سروشتی بۆ ریشاڵ و ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسێنەكان .
Top