بۆنی پێیەكان

بۆنی پێیەكان
بە سادەیی بۆنی پێیەكان Foot odor لە ئەنجامی زیادبوونی چالاكی گلاندەكانی ئارەقەدا روودەدات. زیادبوونی ئارەقە دەوروبەرێكی گونجاو دروست دەكات بۆ گەشەی بەكتریا و كەڕوو، كە ئەمەش بۆنێكی ناخۆش لە پێیەكان پەیدا دەكات. لەبەر هۆكاری نەزانراو، پێیەكانی هەندێك كەس پتر لە پێیەكانی كەسانی تر ئارەقە دەكەن، بۆیە بۆنی ناخۆش پەیدا دەكەن. هاوین، گۆرەوی كە لە نایلۆن یان ماددەی دەستكردی تر دروستكرابێت، كەفشی گەرم و تەنگ، پەیڕەونەكردنی پاكوخاوێنی گۆرەوی و پێیەكان هۆكاری هاندەرن بۆ زیادبوونی ئارەقە و پەیدابوونی بۆنی پێیەكان. بۆ خۆپاراستن لە پەیدابوونی بۆنی پێیەكان: زوو زوو گۆرەوی و كەفشەكانت بگۆڕە بۆ رێگرتن لە گەشەی بەكتریا و كەڕوو، ئەو گۆرەویانە بەكاربێنە كە لە لۆكە دروستكرابن، چونكە لە هەموو ماددەكانی تر زیاتر ئارەقە هەڵدەمژێت، دووركەوە لە خۆراكی تیژ كە رێژەی ئارەقە لە پێیەكاندا زیاد دەكات، سپرای دژی ئارەقەكردن Antiperspirant بۆ پێیەكان بەكاربێنە، پاودەری پێ دژی كەڕوو رۆژانە دوو جار بەكاربێنە، ئەگەر ئەم هەنگاوانە هەموویان بێ ئەنجام بوون، پێویست بە بەكارهێنانی سپرای10%ی فۆرمالاید Formalyde لەژێر چاودێری دكتۆر دەكات.
Top