نهێنییەكانی ژیانێكی سێكسی تەندروستییانە

نهێنییەكانی ژیانێكی سێكسی تەندروستییانە
تەندروستییەكی باش بە چەندین رێگە وزەی سێكسیت باشتر دەكات. وزەی سێكسی بە شێوەیەكی سادە وزەیە، بۆیە هەر شتێك وەكو وەرزش و خۆراكی باش كە وزەت باشتر بكەن، ئەوا وزەی سێكسیشت باشتر دەكەن. خۆراكی كەم چەوری و كەم شیرینی كە بڕێكی باشی لە ریشاڵی خۆراكی و كاربۆهیدراتی ئاڵۆز تێدابێت دەستپێكێكی باشە بۆ زیادكردنی وزەی سێكسی. ئەم جۆرە خۆراكە و ستایلی ژیانێك كە كۆئەندامی دڵ و سووڕان باشتر بكات و رێبگرێت لە كێشی زیاد و قەڵەوی، ئەوا فرمانی سێكسیش باشتردەكات. پێوەندییەكی جەوهەری لە نێوان تەندروستیی سێكسی و تەندروستیی گشتی هەر كەسێكدا هەیە. سێكس دەمارەكانت خاودەكاتەوە، كفتی و سترێس لادەبات، بۆند لەگەڵ مرۆڤێكی تردا پەیدا دەكات، هۆرمۆنە ئیندۆرفینەكان Endorphins بەرهەم دێنێ كە دژی ئازارن و خۆشی بە مرۆڤ دەبەخشن. هەورەها سێكسی باش بەرگری لەش زیاد دەكات. چێژ و خۆشیی سێكسی پێویستە و باشە بۆ تەندروستی، هەتا مرۆڤ دڵخۆشتر بێت، كەمتر دوچاری نەخۆشییەكان دەبێتەوە. وەرزش بە رێكی و بەردەوامی بەهێزكارێكی سێكسی هەرزانە. هەروەها لیاقە و بەرگەگرتنی بەدەنی (فیزیكی) گرنگی هەیە لە وزەبەخشین بە چالاكی سێكسی. كەمی وزە هەتا حەزی سێكسیش لاوازدەكات، هەروەها نابێ كە گرنگی بۆن لە سێكسدا هەرگیز لە یادبكرێت.
Top