سوودەكانی ترێ

سوودەكانی ترێ
ترێ Grapes یارمەتیدەرە بۆ رێگرتن لە مەیینی خوێن لە رێگەی زیادبوونی ئۆكسیدی نایتریك Nitric oxide لە لەشدا كە رێگرە لەبەردەم بەیەكەوەنووسانی خەپڵەكانی خوێندا. شیرەی ترێی تازە وەكو چارەسەر بۆ شەقەسەر لە ماڵەوە بەكاردێت بەتایبەتی ئەگەر بەیانی زوو بخورێت و هیچ ئاوی تێنەكرێت. خواردنی ترێ رێگەیەكی سروشتییە بۆ چارەسەركردنی قەبزی، چونكە ترێ ریشاڵ Fiber و ترشی ئۆرگانیك لەخۆدەگرێت، بەمەوە هانی جوولەی گەدە و ریخۆڵە دەدات. ترێ ماددەیەكی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت بەناوی پتیرۆستیلبین Pterostilbene كە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL خوێندا كە هۆكارە بۆ رەقبوونی خوێنبەرەكان و تووشبوون بە نەخۆشی دڵ. ترێ ماددەیەكی تر لەخۆدەگرێت بەناوی رێسڤیراتریۆل Resveratrolكە رۆڵی هەیە لە پاراستنی ماسوڵكەی دڵ، هەروەها ئەم ماددەیە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی سییەكان لە نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەكان بە رێژەی 15%. ترێ سیفەتی دژەبەكتریای هەیە لە لەشدا بۆ لەناوبردنی بەكتریای زیانبەخش. سوودەكانی تری ترێ بریتین لە: بەخشینی وزەیەكی باش بە لەش، باشتركردنی كرداری هەرسكردن، خۆپاراستن و چارەسەركردنی ماندووبوون، بەهێزكردنی سستەمی بەرگری لەش، هاندانی فرمانی گورچیلەكان، پاراستنی چاوەكان لە تووشبوون بە ئاوی سپی Cataract، خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك.
Top