سوورهەڵگەڕانی میز

سوورهەڵگەڕانی میز
میزی سوور Red urine روودادت لە ئەنجامی هەندێك خۆراك بەتایبەتی بۆیە خۆراكییە دەستكردەكان و بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان، هەروەها بوونی خوێن یان خڕۆكە سوورەكانی خوێنیش لە میزدا نەك هەر رەنگی میز دەگۆڕن، بەڵكو ڵێڵیشی دەكەن. بەمەش دەووترێ میزی خوێناوی Hematuria كە زۆر جار بە نیشانەیەكی ترسناك دەژمێردرێ و هەرگیز نابێ كە پشتگوێ بخرێت، چونكە نەخۆشی لەپاڵەوەیە وەكو: بەردی گورچیلە یان بەردی بۆڕی گورچیلە كە ئازارێكی توندی لەگەڵدایە، زۆرجاریش تا و زیاد میزكردنی لەگەڵە، شان بە شانی سووتانەوە لەكاتی میزكردندا بەهۆی هەوكردنەوە، شێرپەنجەی گورچیلە كە دەبێتە هۆی ئازاری گورچیلە و بینینی پارچە خوێنی مەییو لە میزدا، هەوركدنە جۆراوجۆەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ، سیلی میزڵدان جا لە ئەنجامی بوونی سیل لە سیەكان یان بەشێوەیەكی سەرەكی لە میزڵداندا، شێرپپەنجە و ئاوسانی پڕۆستات BPH، بەردی میزڵدان، شێرپەنجەی میزڵدان، بەلهارزیا، كیسی گورچیلە، ئاوسانی گورچیلە و هەوكردنی تۆڕەكانی گورچیلە كە زۆر باوە لە منداڵاندا. میزی خوێناوی لە سەرەتای میزكردندا واتە بوونی نەخۆشی لە بۆڕی میزی خوارەوەدا، میزی خوێناوی لە كۆتایی میزكردندا واتە نەخۆشی لە بەشی دواوەی بۆڕی میزی خوارەوە و میزڵدان، میزی خوێناوی بە درێژایی میزكردن واتە نەخۆشی لە گورچیلە یان بۆڕی گورچیلەدا.
Top