چارەسەركردنی قەبزی بە خۆراك

چارەسەركردنی قەبزی بە خۆراك
زۆر كەس پێیانوایە كە ئەگەر رۆژانە نەچنە WC واتە تووشی قەبزی Constipation بوون، بەڵام لە لایەنی پزیشكییەوە جوولەی ریخۆڵە لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازی هەیە بە گوێرەی جۆری خۆراك و جوولەی بەدەنی. بۆ چارەسەركردنی قەبزی پەیڕەوی چەند خاڵێك بكە، بۆ نموونە زیاد خواردنی ریشاڵ لە خۆراكدا وەكو سەوزە و میوە و دانەویڵە. خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو و شلە تەندروستییەكانی تری وەكو شیرەی سەوزە و میوەی سروشتی و سوپ لەگەڵ دووركەوتنەوە لە كافائین و ئەلكهول، شلە گرنگە بۆ رێگرتن لە وشكبوونەوە كە ئەویش دەبێتە هۆی قەبزی. مەشقی وەرزشی هاریكاری كۆئەندامی هەرس دەكات، رۆژانە 30-20 خولەك بۆ مەشقێكی وەرزشی سەلامەت تەرخان بكە. هەرگیز هەستی بەتاڵكردنی ریخۆڵە دوامەخە، خۆخاوكردنەوەش Relaxation بایەخی زۆری هەیە، ئەگەر پاش 10 خولەك جوولەی ریخۆڵە دەستی پێنەكرد، واباشترە كە بەتاڵكردن دوابخرێ و چیتر فشار نەخرێتە سەر سك تا گەڕانەوەی هەستەكە. تا دەكرێ دەرمانی رەوانبوون Laxative بە كەمی بەكاربێنە بەتایبەتی ئەگەر قەبزییەكە سووك بێت. ئەگەر لەپاش پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانەی سەرەوە قەبزی هەر بەردەوام بوو، ئەو كاتە لەژێر چاودێری دكتۆر پێویست بە دەرمان بۆ رەوانبوون دەكات. دەبێ ئەمەش لە یاد نەكرێت كە بەكارهێنانی چەندین دەرمان بۆ مەبەستی جیاواز وەكو زیانی لابەلا قەبزی پەیدا دەكەن، بۆ نموونە دەرمانی كەمخوێنی و دەرمانەكانی سك ئێشە.
Top