ماڵتی ڤیتامین و ئارەزووی خواردن

ماڵتی ڤیتامین و ئارەزووی خواردن
ڤیتامینەكان Vitamins پێكهاتووی ئۆرگانی زۆر ئاڵۆزن و بە بڕی كەم پێویستن، رێكخەر و بزوێنەرن بۆ زۆربەی زیندە كارلێكە كیمیاییەكان لە لەشدا. زۆر جار كەمی ڤیتامینەكان سەرەڕای چەندین نیشانەی تر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هەر بۆیەشە كە تەنیا بە راستكردنەوەی كەمی ڤیتامین ئارەزووی خۆراك ئاسایی دەبێتەوە. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا لەوانەیە كە زوو برسیبوون نەخۆشی لەپاڵەوە نەبێت و شتێكی كاتی و لەخۆیەوە نەمێنێت، بەڵام پێویستی بە چەند هەنگاوێك هەیە بۆ رێگرتن لە هۆكارەكان و رێكخستنەوەی لایەنی خۆراكی. لەكاتی هەستكردن بە بۆشایی و دڵ توندی یان بێزاریدا لەوانەیە كە حەز بە خواردن بكەیت بۆیە هەوڵ بدە كە دوور لە خواردن خۆت بە شتێكی سوودبەخش خەریك بكەیت، بۆ نموونە: خۆت بە هیوایەتێكت خەریك بكە، كتێبێك بخوێنەرەوە، لەوانەش باشتر ئەوەیە كە وەرزش ئەنجام بدەیت، بەم شێوەیە نەك هەر هزر و بیرت لە خۆراك دووردەكەیتەوە، بەڵكو چەند كالۆرییەكی وزەی زیاد و نەخوازراو دەسووتێنیت. ژەمەكانت هاوسەنگ و رێك بخە، بۆ هیچ مەبەستێك ژەمی خۆراك بەلاوە مەنێ، لەوانەیە كە پێویستیت بە بەكارهێنانی یارمەتیدەرێكی كۆمەڵە ڤیتامین Multivitamins و كۆمەڵە كانزاكان Minerals سوودی دەبێت ئەگەر لەبەر هەر هۆكارێك خۆراكت ناهاوسەنگ بووبێت، بەڵام تەنیا لەژێر چاودێری دكتۆر ماڵتی ڤیتامین بەكاربێنە. ئەگەر بەم هەنگاوانە هەستی زووبرسیبوون كۆنترۆل نەكرا، سەردانی دكتۆر بكە، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشی وەكو شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە زگماكی لە خێزانتدا هەبێت.
Top