كەمبوونەوەی شلەی لەش

كەمبوونەوەی شلەی لەش
كەمبوونەوەی شلەی لەش یان وشكبوونەوە Dehydration لەو كاتەدا روودەدات لەش بڕێكی زۆری ئاو ون دەكات. لەو كاتەی كە ئاو ناخۆیتەوە یان بڕێكی زۆری ئاو بە رێگەی سكچوون، رشانەوە یان ئارەقەكردنەوە ون دەكەیت، لەشت ئەو شلەیەی كە پێویستییەتی لە خوێن و شانەكانەوە هەڵدەمژێتەوە. نیشانەكانی وشكبوونەوەی سووك بریتین لە: زیاد تێنووبوون، وشكبوونی دەم و پەیتبوونی لیك، كەمبوونەوەی میزكردن و تۆخبوونی رەنگی میز. نیشانەكانی وشكبوونەوەی مام ناوەندی بریتین لە: تێنووبوونێكی سەخت، وشكبوونی دەم و نەمانی فرمێسككردن، كەمبوونەوەی میزكردن و گۆڕانی رەنگی میز بۆ قاوەیی تۆخ، هەستكردن بە سووكبوونی سەر كە بە پاڵكەوتن نامێنێت. نیشانەكانی وشكبوونەوەی سەخت بریتین لە: زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، پەستییەكی توند، شێوان، گێژبوون یان لەهۆشچوون لەكاتی وەستان لەسەر قاچەكان، گەرمبوون و وشكبوونی پێست یان ساردبوون و شێداربوونی، نەمانی میزكردن. وشكبوونەوەی سەخت مەترسی بۆ ژیان هەیە بۆیە فریاكەوتنێكی خێرای دەوێت لەپێدانی شلە بە رێگەی خوێنهێنەری باسك یان قاچ.
Top