نەخۆشی شەكرە سێكست لاواز دەكات

نەخۆشی شەكرە سێكست لاواز دەكات
ئەمە بە باشی زانراوە كە هەردوو جۆرەكەی شەكرە (جۆری یەكەم دووەم) پێوەندی راستەوخۆ و بەرچاویان هەیە بە تووشبوون بە لاوازی سێكسی. بەلای كەم 50%ی تووشبووان بە شەكرە تووشی لاوازبوونی سێكسی دەبن. لە تووشبووان بە شەكرە، ئەم گرفتە لە تەمەنێكی گەنجتردا روودەدات. ئەمەش روونە كە مەرج نییە هەموو ئەو پیاوانەی كە شەكرەیان هەیە تووشی گرفتەكە ببن، بەڵكو ئەوانە زیاتر تووشی دەبن كە دوچاری ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بە شەكرە دەبنەوە بەتایبەتی نەخۆشی لە دەمارەكانی دەوروبەردا Neuropathy. هەروەها نەخۆشی شەكرە ئەگەری تووشببوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و پرۆستات زیاد دەكات كە ئەمانەش بە دەوری خۆیان دەبنە ئەگەری لاوازی سێكسی. پێوانی شەكرە بە پێوانی (HbA1c) واتە )هیمۆگلۆبینی گلایكۆزبوو) زۆر پێوەندی هەیە بە ئەگەری روودانی لاوازی سێكسی، تا هیمۆگلۆبینی A1C بەرزتربێت ئەگەری گرفتی سێكسی زیاتر دەبێت. ئەم پێوانەیە دەبێ كەمتر بێت لە 8، ئەوسا ئەگەری گرفتی سێكسی كەم دەبێتەوە. رێژەی بەرزی هیمۆگلۆبینی گلایكۆزبوو پێوەندی پتەوی هەیە بە هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر كە گرفتی سێكسی پەیدا دەكات. هەر كە گرفتی سێكسیەكە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێ، ئەوا بەرە بەرە بەرەو خراپتر دەچێت، لەگەڵ كاردانەوەی دەروونیش گرفتەكە ئاڵۆزتر دەبێت. گەلێك لەو پیاوانەی كە شەكرەیان هەیە و دوچاری گرفتی لاوازی سێكسی بووینە ئەوا سوود وەردەگرن لە بەكارهێنانی دەنكی ڤیاگرا و هاوشێوەكانی. ئەگەر هیچ گرفتێكت نەبوو لە دەمارەكان و لوولە خوێنەكاندا، ئەگەری گرفتی سێكسی یەكجار كەم دەبێتەوە.
Top