میوەی وشككراو. سەرچاوەی كانزایەكان

میوەی وشككراو. سەرچاوەی كانزایەكان
ئەگەرچی بەهای خۆراكی میوەی وشكراو Dried fruits كەمترە لە بەهای خۆراكی میوەی تازە، بەڵام هێشتا سوودی زۆریان هەیە. كە باسی میوەی وشككراو دەكرێت زۆر كەس پێیانوایە تەنیا مێوژ دەگرێتەوە، ئێستا چەندین میوەی تر وشك دەكرێنەوە و بۆ خواردن سوودیان لێ وەردەگیرێت، بۆ نموونە سێو، قەیسی، مۆز، گێلاس، خورما، هەنجیر، كاكی، ئەناناس، هەرمێ، ئاڵوباڵو. میوەی وشككراو لە میوەی فرێش و تازە خۆڕاگرترە، چونكە رێژە بەرزەكەی ئاوی لەدەست داوە كە پێویستە بۆ گەشەی بەكتریا، بۆیە دەتوانرێت كە بۆ ماوەیەكی زیاتر هەڵبگیرێت. جگە لەمە، میوەی وشككراو بە بەراورد لەگەڵ میوەی فرێش وزەی زیاتر و رێژەیەكی بەرزتر لە ماددە خۆراكییە گرنگەكان Nutrients لەخۆدەگرێت بەتایبەتی كانزایەكان، بۆ نموونە ئاسن، پۆتاسیۆم. بەگشتی میوە وشككراوەكان رێژەیەكی بەرزتری كاربۆهیدرات و ریشاڵ لەخۆدەگرن، بەڵام لەبەر لەدەستدانی ئاو، ئەو ڤیتامینانەی تێدا نەماوە كە لە ئاودا دەتوێنەوە وەكو ڤیتامین C و ڤیتامینەكانی B. هەوڵ بدە میوەی وشككراو نەكەیتە جێگرەوە بۆ میوەی تازە، تەنیا ناوە ناوە بیانخۆ.
Top