پێنووسی سیحری

پێنووسی سیحری
پێنووسی سیحری
ئامێرە تەكنەلۆژییە دیجیتالییەكان لە پەرەسەندندان، هەر رۆژە ئامێرێك بە جیهانی تەكنەلۆژیای دیجیتالییەوە زیاد دەبێ، پێنووسی Echo live scribe نوێترین پێنووسی دیجیتالییە.
پێشووتریش ئاماژەمان بە پێنووسێك كرد كە بۆ رۆژنامەوانان گونجاوە، پێنووسی Echo live scribe مۆدێلی پێشكەوتووی ئەو پێنووسەیە. ئەو پێنووسە هۆشمەندە، لە مۆدێلی پێشووتری خۆی بچووكترە، لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەكان دەگونجێت، هەروەها توانای ئەوەی هەیە ئەو بابەتەی دەنووسی بە دەنگیش تۆماری بكات، لە یەك كاتدا دەتوانی دوو فایل لە نووسینەكەت هەم دەنگ و هەم دەق لەسەر ئەو پێنووسە تۆمار بكرێت. پێنووسەكە ئەوەی پێی دەنووسی دەكاتە فایلێك و پاشان لەسەر كۆمپیوتەر دەتوانی فۆنتەكەی بگۆڕی و تەنانەت پێنووسەكە دەتوانێت هەڵە رێنووسییەكانیش باش بكاتەوە. دەتوانێ تاكو 400 كاتژمێر دەنگ لەخۆیدا خەزن بكات.
Top