چۆن پاسۆردێكی گونجاو هەڵبژێرین

چۆن پاسۆردێكی گونجاو هەڵبژێرین
چۆن پاسۆردێكی گونجاو هەڵبژێرین
پاسۆرد واتە وشەی نهێنی بۆ چوونە ناو سایتەكەت، یان ئیمێلەكەت یان حیسابی بانكیت و ...تاد، پاسۆرد گرنگترین رازی شەخسی تاكەكانە. گەر پاسۆردەكەت ئاشكرا بێ و خەڵك بە نهێنییەكانت بزانێ زیانێكی گەورەی مادی و مەعنەوێت تووش دەبێ. گەر پاسۆردێكی ئاسان هەڵبژێری، زۆر بە ئاسانیش ئاشكرا دەبێ. بۆ ئەوەی كە پەاسۆردەكەت ئاشكرا نەبێت، ئەو چەند خاڵە وەبەرچاو بگرن.
1- بۆ نووسینی پاسۆردێك، پێویستە لە دوو جۆر پیتی بچوك و گەورە سوود وەربگری، بۆ نموونە: kUrDstAN.
2- دەتوانی پیتەكانی سەرەتای رستەیەك بكەی بە پاسۆرد بۆ نموونە: "هەولێر شارێكی خۆش و دڵگرە" ئاوا بیكەی بە پاسۆرد "Hshxhd".
3- ژمارەیەك یان رێكەوتێك بۆخۆت بكەی بە پاسۆرد بەڵام بە داگرتنی دوگمەی Shift بینووسی، بۆ نموونە: 10/11/2010 گەر بە داگرتنی دوگمەی Shift بینووسی ئاوای لێدێ "!)L!!L@)!)"
4- وشەیەك وەك پاسۆرد دابنێ، بەڵام بە پێچەوانە بینووسە، بۆ نموونە وشەی"Karwan1" بنووسە: "Rakna1w"
5- لە نووسینی پاسۆرددا لە ژمارە و كاراكتەر و پیت سوود وەربگرە بۆ نموونە: "mamosta" بنووسە "M9m0$ta" ئەوانە چەند رێنوێنێك بوون سەبارەت بە پاسۆردێك كە ئاشكرابوونی گەلێك دژوارە.
Top