زانیارییەكی گرنگ بۆ ئەوانەی بیركاری بە پرۆگرامی Word دەنووسن

زانیارییەكی گرنگ بۆ ئەوانەی بیركاری بە پرۆگرامی Word دەنووسن
زانیارییەكی گرنگ بۆ ئەوانەی بیركاری بە پرۆگرامی Word دەنووسن
یەكێك لەو گرفتانەی بۆ ئەوانەی كاری نووسینی بیركاری ئالۆز وەك رادیكال، بیركارییە سەختەكان بە Word دەنووسن ئەوەیە كە بەهیچ جۆرێك ناتوانن ئەوانەی مەبەستیانە بینووسن، چونكە لە Word دا ئەو فەرمانە نابیننەوە كە ئەو ئەركە ئەنجام دەدات، بەڵام لە Word دا ئەو فەرمانە هەیە بەڵام ئەكتیڤ نییە، بۆ ئەكتیڤكردنی فەرمانەكە فایلێكی Word بكەنەوە. بچنە سەر بەشی View و پاشان Toolbars و پاشان Customize بكەنەوە. لەو پەنجەرەی كە كراوەتەوە فەرمانی Commands لێبدەن و فەرمانی Insert لێبدەن و پاشان Equation Editor هەڵبژێرن و كلیكی لەسەر بكەن و رایكێشن بۆ ناو شریتی سەر Wordەكە. بەڵام رەنگە لەكاتی دانانی ئەو فەرمانە داوای CD پرۆگرامی ئۆفێس بكات بە دانانی CDیەكە ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت.
Top