خاڵی گەڕانەوەی كۆمپیوتەر لە ویندۆز 7دا

خاڵی گەڕانەوەی كۆمپیوتەر لە ویندۆز 7دا
خاڵی گەڕانەوەی كۆمپیوتەر لە ویندۆز 7دا
فەرمانی System restore ئامرازێكە كە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە ویندۆز Me لە ساڵی 2000دا داینا، ئەو فەرمانە ئەركی ئەوەیە كە ئەوكاتەی بەهەر هۆیەك بێت ویندۆز تێك بچێت، بیگەڕێنێتەوە ئەو كاتەی كە ویندۆزەكە باش بووە. ئەو فەرمانە لە راستیدا رێكخستنی دروستی ویندۆز لە زەینی خۆیدا تۆمار دەكات و لەكاتی پێویستدا سوودی لێوەردەگرێ. لەویندۆز7یش دا ئەو فەرمانە هەروەك خۆی ماوە بەڵام هەندێك گۆڕانكاری تێدا كراوە. بەكارهێنەر دەتوانێ هەر لەسەرەتای دابەزاندنی ویندۆز7دا System Restore بكاتەوە و لەودا لەبەشی Restore point واتە خاڵی گەڕاندنەوە، دروست بكات. بۆ ئەم مەبەستە: لەسەر دیسكتۆپ یا لە شریتی Startدا كلیكی راست لەسەر computer بكە، لە بەشی Properties دا System Restore هەڵبژێرە، دواتر لەسەر دوگمەی Create كلیك بكە. لەو پەنجەرەی كە كراوەتەوە ناوێك بۆ خاڵی گەڕاندنەوەكەت دابنێ. ئێستا هەر كاتێك كۆمپیوتەرەكەت بەهەر هۆیەك تێكچوو بۆ ئەو بەشە بگەڕێوە، كۆمپیوتەرەكەت وەك یەكەم رۆژی باش بوونی لێدێتەوە.
Top