پرۆگرامێك بۆ مۆبایلی جۆری نۆكیا

پرۆگرامێك بۆ مۆبایلی جۆری نۆكیا
پرۆگرامێك بۆ مۆبایلی جۆری نۆكیا
پرۆگرامی Nokia Battery Monitor، ناوی ئەو پرۆگرامەیە كە لەلایەن كۆمپانیای نۆكیاوە بەرهەم هاتووە، كاركردی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەری مۆبایلی نۆكیا دەڕەخسێنێ كە بزانێت باتری مۆبایلەكە چەندی ماوە كۆتایی بێ، بۆ ئەوەی كە بەر لەوەی باترییەكە تەواو بێت شەحن بكرێتەوە. كاتێك ئەم پرۆگرامەت دابەزاندە سەر مۆبایل، كۆمەڵە ئەیكۆنێك لەسەر شاشەی مۆبایلەكە دەردەكەون. لە بەشی Estimates ئەوە دەردەخات كە چەند رۆژ، و كاتژمێر و خولەك ماوە كە باتری مۆبایلەكە كۆتایی بێ، هەروەها لە بەشی Statistics ئەوە نیشان دەدات كە رۆژانە چەند لە مۆبایلەكەت خۆت سوود وەردەگری و چەندە وزەی باتری بۆ كورتە پەیام و هەروەها بۆ گوێدان بە گۆرانی و گەڕان لە ئینتەرنێتدا بەكاردێنی. هەروەها گەلێك توانای دیكەش لە پرۆگرامەكەدا هەن كە بەكارهێنەر خۆی لەكاتی تاقیكردنەوەدا بۆی دەردەكەون.
Top