ماوسێك بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت

ماوسێك بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت
ماوسێك بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت
ماوس واتە شا كلیلی چوونە ناو كۆمپیوتەر، بەبێ ماوس بەكارهێنەر ناتوانی بەو جۆرەی پێویستە سوود لەكۆمپیوتەر وەربگرێ، چونكە زۆربەی فەرمانەكان بە ماوس جێبەجێ دەبن، ماوس لە رووی دیزاین و تواناییەوە گەلێك جۆریان هەیە، تەنیا گرفتێكی ماوس ئەوەیە كە ناكرێ بەبێ پاد واتە دانانی شتێكی زەبر یان لووس لە بن ماوسەكە سوودی لێ ببینی، واتە ناتوانی ماوس لەسەر مافور یان تەختە دابنێ وسوود لەكۆمپیوتەر وەربگری، بەڵام لەم دواییەدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نوێترین ماوسی خۆی بەرهەم هێناوە كە دەكرێ لەسەر هەموو شوێنێك دایبنێی، ماوسی جۆری Mobile Mouse 4000 كە ماوسێكی لەیزەرییە وایەر لەیسە دەكرێ مەودای 15 مەتر لە كۆمپیوتەر دوور بێ سیستەمی blue trackی هەیە بەو سیستەمە دەكرێ ماوسەكە لەسەر هەموو شتێك دابنێی.
Top