پرۆگرامی Internet Download Accelerator خێراییەكی بێ سنووری لە دابەزاندن لە ئینتەرنێت هەیە

پرۆگرامی Internet Download Accelerator خێراییەكی بێ سنووری لە دابەزاندن لە ئینتەرنێت هەیە
پرۆگرامی Internet Download Accelerator خێراییەكی بێ سنووری لە دابەزاندن لە ئینتەرنێت هەیە
كرداری دابەزاندن لە ئینتەرنێت، بەبێ پرۆگرام گەلێك گرفتی هەیە، بۆ نموونە فایلێك یان پرۆگرامێك لە ئینتەرنێت دادەبەزینی نیوەی پرۆگرامەكە دابەزیوە، بەڵام لەیەك كاتدا هێڵی ئەنتەرنێت دەپچڕێ، یان كۆمپیوتەر دەكوژێتەوە، لەو كاتەدا هەموو كردارەكەت دەبێتەوە هیچ كورد گوتەنی ریسەكە دەبێتەوە خوری.
پرۆگرامی Internet Download Accelerator یەكێك لەو پرۆگرامانەیە كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە، پرۆگرامەكە سەرەڕای ئەوەی بەهەر هۆیەك هێڵی ئەنتەرنێتەكە پچڕا، كە هێڵەكە هاتەوە لەو شوێنەرادەست پێدەكاتەوە كە هێڵەكە پچڕابوو. جگە لەوەش خێرایی پرۆگرامەكە لە دابەزاندندا 500 جار خێراترە. هەر گرفتێكیش لە كاتی دابەزاندندا هاتە پێش پرۆگرامەكە بە ئاسانی چارەسەری دەكات.
Top