وەڵامی چەند پرسیارێك لەبارەی كۆمپیوتەرەوە

وەڵامی چەند پرسیارێك لەبارەی كۆمپیوتەرەوە
وەڵامی چەند پرسیارێك لەبارەی كۆمپیوتەرەوە
•برادەرێك دەپرسێت، ماوەیەكە پۆرتەكانی USB سەر كۆمپیوتەرەكەم كارناكەن، هەتا ماوەیەك پێش ئێستا كاریان دەكرد بەڵام ئێستا هیچ كار ناكەن، سیستەمەكە دەڵێت كە درایڤێكی نوێ داندراوە، هەرچەندە هیچ درایڤێكیشم دانەناوە، هەر بەو مەبەستە ویندۆزەكەشم گۆڕی، كەچی هەروەك خۆیەتی و USBیەكان هەر كارناكەن.
-هەروەك دەڵێی كە ویندۆزەكە باس لە درایڤێكی نوێ دەكات، ئەگەری هەیە سیستەمەكەی ئێوە كەلێنی USBیەكان نەناسێ. هۆكارەكەشی بۆ دابەزاندنی چەند پرۆگرامێك هەیە، هەربۆیە پێویستە CD ویندۆزەكەت بگۆڕی. CDیەكەی ئۆرجینال دابنێی. گەر هەر نەكرا، بۆ ماوەیەكی كورت باتری كۆمپیوتەرەكەت دەربێنە و پاشان فۆرماتی بكەوە.
•هاوڕێیەكی دیكە دەپرسێ كاتێك كۆمپیوتەرەكەم دادەگیرسێنم، دەنگێكی زۆر ئازاردەری لێدێت، بەڵام پاش ماوەیەك هێدی هێدی دەنگەكە كەم دەبێتەوە هۆكارەكەی چییە؟
-ئەو دەنگانە بە زۆری بۆ دەنگی (فەن) واتە پانكە دەگەڕێنەوە. كەوایە پێویستە بە خێرایی چاو لە (فەن)ەكانت بكەی. رەنگە یەك یان چەند دانەیەكیان تووشی گرفت ببن، وەك پانكەی پاوەر، پانكەی CPU و پانكەی كارتی شاشە، هەر كامێكیشیان تووشی گرفت ببن كۆمپیوتەر تووشی ئەو دەنگە دەنگە دەبێت.
Top