چۆنییەتی سڕینەوەی ئیمێلەكەت لە یاهوودا

چۆنییەتی سڕینەوەی ئیمێلەكەت لە یاهوودا
چۆنییەتی سڕینەوەی ئیمێلەكەت لە یاهوودا
ئیمێل كە پۆستی ئەلكترۆنی هەر كەسێكە، بۆ گەیاندن و وەرگرتنی داتا و فایلەكان بۆ شوێنی مەبەست سوودی لێوەردەگیرێ، بەڵام جار هەیە ئێمە چەندین ئیمێلمان هەیە كە تەنیا لە ئیمێلێك سوود وەردەگرین و ئەوانی دیكە لە راستیدا زیادین، رەنگە ئەوانەی ئیمێلمان بۆ رەوانە دەكەن نەزانن كە لەو ئیمێلانە سوود وەرناگرین و ئیمێلەكانی خۆیان بۆ ئەو ئیمێلانە بەڕێ بكەن. بۆ ئەوەی كە ئیمێلێكمان لە سایتی یاهوودا بۆ هەمیشە بسڕیەوە پێویستە ئەو هەنگاوانە بگریە بەر.
پاش ئەوەی كە گوگل كرۆم، یان ئینتەرنێت ئیسكپلۆرێرمان كردەوە ئەو ئەدرەسە دەنووسین https://edit.yahoo.com/config/delete_user دواتر لاپەڕەیەك دەكرێتەوە كە پێویستە ئیمێلەكە و پەسۆردەكە بنووسین، پاشان لاپەڕەیەكی دیكە بەو ناوە دەكرێتەوە Terminating your Yahoo! Account. جارێكی دیكە داوای پەسۆردەكەت لێدەكات و پاسۆردەكەت بنووسە و فەرمانی YES لێبدە. ئیمێلەكەت سڕایەوە، بەڵام بۆ ئاگاداریت تا ماوەیەك ناتوانی بە ناوی ئیمێلەكەی پێشووت ئیمێل بكەیەوە.
Top