ناساندنی دوو سایتی گرنگ

ناساندنی دوو سایتی گرنگ
وێنەكانتان لە سایتی www.citrify.com د ەستكاری بكەن.
لە سایتی www.citrify.comدا زۆر بەئاسانی دەتوانی وێنەكانت دەستكاری بكەی، وەك لابردنی پەڵە و رەشایی لەسەر چاو، زیادكردنی رووناكی و كەمكردنەوەی رووناكی لەسەر وێنەكان. هەروەها دەتوانی كوالیتی وێنەكان بەرییە سەر. ئەو سایتە بەتایبەتی بۆ ئەو كاتانە گرنەگە كە هیچ پرۆگرامێكی تایبەت بە دەستكاریكردنی وێنە لەسەر كۆمپیوتەردا نییە.
لە سایتی www.moonfruit.com بە ئاسانی سایتێك دروست بكە
گەر لەو سایتەدا ئەكانتێك بكەیەوە واتە ناوی خۆت تۆمار بكەی، دەتوانی تەنیا بە چەند كلیك، سایتێك بۆخۆت دروست بكەی، هەر چی حەزیش دەكەی لەسەر سایتەكەتی دابنێی، ئەو سایتە دەستپێكێكی باشە بۆ ئەوانەی كە نیازیانە سایت دروست بكەن و هیچ شارەزاییەكیان لەسەر دروستكردنی سایت نییە. گەر حەز دەكەی سایتەكەت كەس نەبینێ دەتوانی بە ویستی خۆت وای لێبكەی. هەروەها بۆ دانانی بابەت و فایلەكان لە سایتەكەدا ئەو سایتە هەتا 20 میگابایت شوێنی بەتاڵت پێ دەبەخشێ، هەرچەندە ئەوەندە كەمە، بەڵام بۆ دەستپێك باشە.
Top