وەرگێڕەكەی گوگل بەبێ ئینتەرنێت

وەرگێڕەكەی گوگل بەبێ ئینتەرنێت
وەرگێڕەكەی گوگل بەبێ ئینتەرنێت
نزیك بە دوو ساڵ دەچێت كە گوگل سیستەمی وەرگێڕانی لەسەر سایتەكەی خۆی داناوە و ئەو سیستەمە سوودێكی زۆری بەو كەسانە گەیاندووە كە مەبەستیان بووە سایتێك یان بابەتێك بۆ زمانی مەبەستیان وەربگێڕن، هەروەك دەزانن لەو خزمەتگوزارییە نوێیەدا تەنیا بە كلیكێك دەتوانن ئەو كارە ئەنجام بدەن. بەڵام گرفتی ئەو خزمەتگوزارییە لەوەدایە تەنیا لەوكاتەدا كە هێڵی ئینتەرنێت هەیە دەتوانی سوودی لێوەربگرن. پرۆگرامی Client for Google Translate كە ئەویش هەر هی كۆمپانیای گوگلە بۆ ئەو كاتانە داندراوە كە هێڵی ئەنتەرنێت نییە و دەتوانی ئەو پرۆگرامە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دابەزینی و هەروەك خزمەتگوزاری سایتەكە سوودی لێوەربگری. شێوازی سوود لێوەرگرتن لەو پرۆگرامە زۆر ئاسانە، راست وەك سایتەكە دەچێت. بەداخەوە لەو پرۆگرامەدا وەرگێڕان بۆ سەر زمانی كوردی و هەروەها پێچەوانەش نییە. بەڵام بۆ زمانەكانی عەرەبی و فارسی توركی گرفتێكی نییە.
Top