گه‌ڕان له دوورگه‌ی رابیسنۆندا

گه‌ڕان له دوورگه‌ی رابیسنۆندا
گه‌ڕان له دورگه‌ی رابیسنۆن «Robin’s Island adventure» یه‌كێك له یارییه سه‌رنج راكێشهكانه. یارییه‌كه باس له چیرۆكی ون بوونی رابینسۆن له دورگه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست ده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی كه كه‌شتی رابیسنۆن له ده‌ریادا تێكده‌شكێت، خۆی له دوورگه‌یه‌كدا ده‌بینێته‌وه. یارییه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات. به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت له یارییه‌كه‌دا پازێڵهكان خڕكاتهوه و شته نادیاره‌كان بدۆزێته‌وه، ورده ورده یارمه‌تی رابینسۆن بدات تا كه‌شتییه‌كه‌ی چاك بكاته‌وه. یارییه‌كه قۆناغه‌كانی جۆراوجۆرن، هه‌ندێك جار پێویسته شته ونبووه‌كان بدۆزێته‌وه. جارواشه ده‌بێ رابیسنۆن له مه‌ترسی ئاگادار بكاته‌وه. یارییه‌كه بۆ گشت ته‌مه‌نێك ده‌گونجێت.
Top