سایتێك بۆ زانینی خێرایی تایب كردنت

سایتێك بۆ زانینی خێرایی تایب كردنت
شارەزایی لە تایپ كردندا بەخێرایی و بە دە پەنجە و بێ هەڵە، جگە لەوەی كە پیشەیەكە بۆخۆی، بەڵام وەك هونەرێكی زۆر تایبەتیش سەیر دەكرێت. ئەو شارەزاییەش بە دوو فاكتەری زۆر خۆراهێنان و مانەوەی بەردەوام دەستەبەر دەبێت. گەر بتەوێ لەو بوارەدا سەربكەویت و ببی بە تایپیستێكی پیشەیی، پێویستە زۆر خۆت ماندوو بكەی، ئەگەر خێرایی تایپ كردنت گەیشتە 100 دوگمە لە خولەكێكدا ئەوە تایپیستێكی نیمچە شارەزای و گەر خێراییت گەیشتە 180 پیت لە خولەكێكدا ئەوە تایبیستێكی تەواو شارەزای. گەر حەز دەكەی خێرایی تایپ كردنت بزانی و هەڵەكانی خۆت لە تایپ كردندا ببینی سەر لە سایتی fast-fingers.com بدە، ئەو سایتە سایتێكی ئۆنلاینە، خێرایی تایپ كردنتان پێ دەڵێت، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو سایتە بەزۆربەی هەرەزۆری زمانەكانی جیهان بەشی تایبەت بەو زمانەی تێدایە، زمانی كوردیش یەكێكە لەو زمانانە كە لەو سایتەدا هەیە.
Top