مۆبایلی پێشكەوتووی سێ رەهەندی HTC EVO

مۆبایلی پێشكەوتووی سێ رەهەندی HTC EVO
لە جیهانی تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی سێ رەهەندی (3D)دا هەر رۆژە نموونەیەكی نوێ دەكەوێتە بازاڕ.. یەكێك لە ئامێرە نوێیەكانی تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵی نوێ، ئامێری مۆبایلی پێشكەوتووی سێ رەهەندی HTC EVO یە.
هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو هاندە ئەوانەن: خاوەنی دوو پرۆسێسەری زۆر بەهێزە، كە خێراییان 1 تا دوو گێگا هێرتزە. كامێراكەی دەتوانێ بە فۆرماتی P1080 بەشێوەی دوو رەهەندی وێنە و فۆرماتی P720 بە شێوەی سێ رەهەندی فیلم بگرێ. هەروها دەتوانرێ رامێكی 32 گێگابایتی بخرێتە سەر. خاوەنی شاشەیەكی 4،3 ئینجیە، گشت تواناكانی دیكەی وەكو wifi, gpsی لەسەرە. دیارە گرنگی مۆبایلەكە تەنیا لە سێ رەهەندی بوونەكەی دایە كە دەتوانرێ وێنەكان بەبێ چاویلكەی تایبەت سەیر بكرێن.
Top