بە تەنیا كلیكێك فۆرماتی فیلمەكەت بگۆڕە

بە تەنیا كلیكێك فۆرماتی فیلمەكەت بگۆڕە
گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان گۆڕینی فۆرماتێكی ڤیدیۆیی بۆ فۆرماتێكی دیكەیە، بەڵام كەم پرۆگرام هەن وەك پرۆگرامی RoadMovie بچن و تەنیا بەیەك كلیك فۆرماتەكە بگۆڕن. ئەو پرۆگرامە زیاتر لە 15 فۆرماتی ڤیدیۆیی وەردەگرێت، بەهۆیەوە دەتوانی فایلە ڤیدیۆییەكەت بكەی بە فۆرماتی ئامێرەكانی وەكو ipad, appleTV, iphone, ipod,psc, تاد.. بەهۆی ئەو پرۆگرامە دەتوانی بە ئاسانی ژێرنووسی فیلمەكە ئەگەر بەو زمانەی كە مەبەستتە لە ئینتەرنێتدا هەبێت بدۆزیەوە و لەگەڵ فایلە ڤیدیۆیەكە دایبنێی، بەڵام ئەو پرۆگرامە زیاتر لەگەڵ كۆمپیوتەری جۆری ماك دەگونجێت.
Top