كامێرایەكی زۆر بچووكی دیجیتالی

كامێرایەكی زۆر بچووكی دیجیتالی
جیهانی ئامێرە دیجیتالییەكان، هەم بەرەو بچووك بوونەوە دەچن و هەم بەرەو كارایی و توانایی زیاتر، یەكێك لەو ئامێرە دیجیتالییانە ئەو كامێرا فۆتۆگرافیەیە كە لەوێنەكەدا دیارە. كامێراكە توانای وێنەگرتنی بە كوالیتی 5 میگاپیكسل هەیە، هەروەها دەتوانێ لە مەودای 50 مەتر وێنە بگرێ، جگە لەوەش وێنەكان لە فلاش میمۆریدا خەزن دەكات، توانای بردنە سەری میمۆری ناوخۆی تاكو 16 گیگابایت هەیە. كامێرا بچووكەكە بەهۆی كێبڵێكی USBیەوە بەكۆمپیوتەر پێوەند دەدرێ و هەر لە رێگەی ئەو كێبڵەوەش شەحن دەبێتەوە.
Top