ناساندنی دوو سایتی گرنگ

ناساندنی دوو سایتی گرنگ
سایتی fixlab سایتێكی گرنگە بۆ رێكخستن و دەستكاری كردنی فیلم و وێنەكانتان بە شێوەی ئۆنلاین، ئێوە ئەگەر لەسەر كۆمپیوتەرەكەتان پرۆگرامێكی واتان نییە كە بتوانێت ئەركی رێكخستن و دەستكاری كردنی وێنە و فیلمەكانتان بكات، دەتوانن سەر لە سایتی fixlab بدەن، ئەو سایتە بەشێوەیەكی زۆر پێشكەوتوو و سەرنج راكێش فیلمەكانتان دەستكاری دەكات و ئەگەر حەزیش بكەی دەتوانی فیلمەكەت هەر لەو سایتە دابەزێنی بۆ ئەوەی كە كەسانی دیكە بیبینن.
بۆ ئەو كەسانەی حەز دەكەن خاوەنی سایتێكی باش بن، بەڵام ناتوانن دیزاینی سایت بكەن، سایتی launchrock ئەو سایتەیە كە بە ماوەی چەند چركەیەك لەو سایتەدا دەتوانن جوانترین ماڵپەڕ بۆخۆتان دروست بكەن، بێ ئەوەی كە شارەزاییەكی ئەوتۆتان لە دروستكردنی ماڵپەڕدا هەبێت.
Top