ئەكواریۆمی دیجیتالی

ئەكواریۆمی دیجیتالی
ئەكواریۆم واتە حەوزی ماسی كە مەبەستی جوانكردنی دیكۆری ماڵەوە لە شوێنی دیاریكراو دادەنرێت، ئەویش وەك زۆر ئامێری دیكە بەرەو دیجیتالی بوون هەنگاوی نا. ئەو حەوزە ماسییەی كە دەیبینن، جگە لەوەی كە حەوزی ماسییە وەك گلۆپی خوێندنەوەش سوودی لێوەردەگیرێت، جگە لەوەش كاتژمێر و رۆژمێری هەیە. سپیكەرێكی تایبەتی هەیە كە دەنگی تایبەت بە سروشتی رووبار و دەریای لێدێتە دەر. شاشەیەكی تایبەتیشی هەیە بۆ نیشاندانی كاتژمێر و كەشوهەوای ژوورەكە.
ماوسی كۆمپیوتەر وەك ئامرازێكی گرنگی كۆمپیوتەری دیسكتۆپ سەیر دەكرێت، هەرچەندە ئامێرە تەكنۆلۆژییە دیجیتالییەكانی دیكە وەكو لاپتۆپ و ئایپاد و تەبلێت.. ماوسیان نییە، بەڵام بۆ كۆنترۆڵ كردنیان، ئامێری هاوچەشنی ماوسیان هەیە.. ئایپاد كە یەكێك لە تەبلێتە گرنگەكانە، تەواو لەمسییە و تەنیا بە پەنجە كۆنترۆڵ دەكرێت، لەم دواییانەدا كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ماوس بۆ ئامێری ئایپادیش ماوس و كیبۆردێكی تایبەتی بەرهەم هێناوە. ئەو ماوسە لەگەڵ ئامێرێكی تایبەتدایە كە ماوس و ئایپادەكە پێكەوە دەگونجێنێت.
Top