ئاشنا بوون لەگەڵ پرۆگرامی Adobe After Effects

ئاشنا بوون لەگەڵ پرۆگرامی     Adobe After Effects
ئەوانەی شارەزای بواری گرافیكی كۆمپیوتەرن و ئەركی دیزاین ئەنجام دەدەن، لەگەڵ پرۆگرامی فۆتۆشۆپ و پرۆگرامەكانی كۆمپانیای ئەدۆب ئاشنان. ئایا حەز دەكەن هەر بەو جۆرەی كە دەستكاری وێنەیەك بەهۆی پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دەكەن ئاواش دەستكاری فیلمێك بكەن. یەكێك لە پرۆگرامەكانی ئەو بوارە كە ئەویش سەر بە زنجیرەی ئەدۆبە. پرۆگرامی adobe After Effectsە.
بە داهێنانی ئەو پرۆگرامە گۆڕانكارییەكی قوڵ لە جیهانی سینەمادا پێكهات، ئیدی پێویستی نەدەكرد بۆ پێكێهنانی دیمەنی ئاگر، ئاو، باران..تاد لە شتی دیكە سوود وەربگرن، ئەو پرۆگرامە توانای دروستكردنی هەموو ئەو شتانەی تێدایە. ئەمڕۆكە زۆربەی ئەو فیلمانەی كە دیمەنەكانی تەقینەوە، شەڕ، ئاگری تێدایە بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بەرهەم دێن. بەكارهێنانی پرۆگرامەكە ئەوەندەش دژوار نییە كە ئەوانەی پێویستیان بە پرۆگرامێكی ئاوایە بۆیان ئاڵۆز بێت.
Top