كیبۆردێك بۆ هەمیشە

كیبۆردێك بۆ هەمیشە
كیبۆرد واتە “تەختەی دوگمەكان” ئەو ئامرازەیە كە پێوەندی لە نێوان بەكارهێنەری كۆمپیوتەر و كۆمپیوتەر دروست دەكات، كیبۆردەكان گشتیان شێوازی ئەركەكانیان وەك یەكە، ئەویش داگرتنی دوگمەكان بۆ داكردنی داتاكان و جێبەجێكردنی فەرمانەكان، بەڵام كاركردن و توانای كۆمپیوتەرەكان لێك جیاوازە. بەهۆی ئەوەی كە كیبۆردی كۆمپیوتەر هەمیشە لەلایەن بەكارهێنەرەكەیەوە زەربەی پێدەكەوێ، ئەگەری تێكچوونی لەگشت پارچەكانی دیكەی كۆمپیوتەر زیاترە. بۆ چارەسەری تێكچوونی كیبۆردی كۆمپیوتەر، كۆمپانیای moinix كیبوردێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە كۆمپانیاكە رایدەگەیەنێ تاكو 50 ملیۆن ساڵ دەتوانی بەم كیبۆردە كار بكەی. رووكەشی كیبۆردەكە ستیلە. دوگمەكانی دژی زەربەن. هێماكانیش بەهۆی لەیزەرەوە لە دوگمەكان نەخشێنراون. دیارە كیبۆردەكە دوگمەكانی جگە لە ئەركی خۆیان چەندین فەرمانی دیكەش جێبەجێ دەكەن..
Top