فلاش میمۆری یان كامێرا

فلاش میمۆری یان كامێرا
فلاش میمۆری وەك ئامرازێكی گرنگ بۆ داكردنی فایل و داتاكان شوێنی ئامێرەكانی دیكەی گرتۆتەوە، ئێستا تەنانەت ئەوەی كە هیچ سەروكارێكی ئەوتۆیشیان لەگەڵ كۆمپیوتەردا نییە، فلاش میمۆری تایبەت بەخۆیان هەیە. گەر هیچ نەبێت بۆ هەڵگرتنی گۆرانی و وێنەكان سوودی لێوەردەگرن.
كۆمپانیایەك فلاش میمۆریەكی نوێی بەرهەم هێناوە كە كامێرایەكی فۆتۆگرافیشی تێدایە، كامێراكە 3 میگاپیكسلە وێنەكان لەخۆیدا خەزن دەكات، كامێراكە بۆ ئەو كاتانە زۆر گرنگە كە دیمەنێكی گرنگ هەیە و دواتر دووپات نابێتەوە، بەتایبەتی بۆ كامێراوانی رۆژنامەنووسی.
Top