پرۆگرامێك بۆ تۆماركردنی چاتە دەنگییەكان

پرۆگرامێك بۆ تۆماركردنی چاتە دەنگییەكان
Messenger detect ناوی ئەو پرۆگرامەیە كە گفتوگۆ ئینتەرنێتییەكان تۆمار دەكات، پرۆگرامەكە دەتوانێ لە هەموو سایتە كۆمەڵایەتییەكانی وەكو یاهو و فەیس بووك.. تاد، دەنگ و دەق تۆمار بكات. لەكاتی سوود وەرگرتن لەو پرۆگرامەدا پێویست بەوە ناكات كە پرۆگرامەكە بكرێتەوە و بە پرۆگرامی مەبەستی بناسێنی، بگرە پرۆگرامەكە خۆی ئۆتۆماتیكی بەنهێنی دەنگ و دەقەكان تۆمار دەكات. تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- پشتیوانی كردن لە گشت ئەو سایت و پرۆگرامانەی كە گفتوگۆی ئینتەرنێتیان پێدەكرێت.
- بە ئاسانی و بێ گرفت سوود وەرگرتن لە پرۆگرامەكە.
- دانانی رێكەوت و مێژووی گفتوگۆكە.
Top