ركابەری گوگل و یاهوو بە كوێ دەگات

ركابەری گوگل و یاهوو بە كوێ دەگات
ركابەری لەنێوان كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری سوودەكەی تەنیا بۆ بەكارهێنەرەكانی دەگەڕێتەوە، هەڵبەتە لەگەڵ كۆمپانیا سەركەوتووەكەش بەرژەوەندی خۆی تێدایە. ئەوانەی بۆ یەك رۆژیش لەگەڵ ئینتەرنێت ئاشنا بن، دەزانن گوگل و یاهوو چین، دوو كۆمپانیای خزمەتگوزاری ئینتەرنێت كە جیهانی ئینتەرنێت بەبێ ئەوان زۆر چێژی نییە. ركابەری نێوان ئەو دوو كۆمپانیایە بۆتە هۆی خزمەتگوزاری زۆر لە ئینتەرنێتدا. ماوەیەك لەمەوبەر كۆمپانیای گوگل خزمەتگوزارییەكی نوێی لە گوگڵدا بەناوی Instant search “ واتە گەڕان بەبێ ماتەڵ بوون” ئەكتیڤ كرد، بەكارهێنەر هەركە وشەیەكی نووسی دەستبەجێ ئاكامی بەدواداگەڕانەكەی دەداتێ، جار هەیە بەكارهێنەر وشەكەش نانووسێ ئاكامەكەی وەرگرتۆتەوە. كۆمپانیای یاهووش خزمەتگوزارییەكی لەم شێوەی بەم دواییانە داهێناوە كە بە search direct ناسراوە. ئەم خزمەتگوزارییە هەروەك خزمەتگوزاری گوگل وایە، بەڵام بەو جیاوازییە كە وشەی هاوشێوەی ئەو مەبەستەی كە بە دوای دادەگەڕێی دەتداتێ..
Top