سامسۆنگ كامێرایەكی دژە ئاو و زەربە بەرهەم دێنێ

سامسۆنگ كامێرایەكی دژە ئاو و زەربە بەرهەم دێنێ
كاتێك باس لە ئامێرێكی نوێی دیجیتالی دەكەین، هیچ كات بەمانای رێكلام كردن بۆ ئەو كۆمپانیایە نییە كە ئامێرەكەی بەرهەم هێناوە، بگرە تەنیا بۆ ناساندنی ئامێرەیەكە و ئاشنابوونی خوێنەرانە بەو ئامێرە، كۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییانەدا كامێرایەكی دیجیتالی وێنەگری بەرهەم هێناوە كە دەكرێ بڵێین بەهۆی چەندین تایبەتمەندییەوە لە ریزی پێشەوەی كامێرا هاوشێوەكانی خۆیدایە. كامێرای 200Multi-Proof Wەـ تایبەتمەندی گرنگی كامێراكە لەوەدایە كە لە كەوتنە خوارەوە لە شوێنی بەرز و كەوتنە ناو ئاودا زۆر خۆڕاگرە. تایبەتمەندییەك لە كامێراكەدا هەیە بەناوی Aqua mode كە بە ئەكتیڤ كردنی ئەو دەتوانی لە ژێر دەریاشدا بە كوالیتی بەرزەوە وێنە بگری.
Top