كامێرا كلاسیكیەكان بە بەرگێكی نوێوە

كامێرا كلاسیكیەكان بە بەرگێكی نوێوە
ئەگەر بۆ چەند دەیە لەمەوبەر بگەڕێینەوە، كامێرای خێرای پلۆرایدمان دێتەوە بیر.. كامێرایەك كە هەر دوای چركاندن، وێنەكەی لەسەر كاغەزێكی تایبەتی دەردەخست.
لە سەردەمی دیجیتالدا جارێكی دیكە ئەم جۆرە كامێرایانە بوونەتەوە باو. چەندین كۆمپانیای بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ، كامێرای لەم جۆرەیان بەرهەم هێناوە. كامێرای Lomo یەكێكە لەو كامێرایانە.
كامێرای ناوبراو نە تەنیا هەر وێنەكە چاپ دەكات، بەڵكو بەر لە چاپكردنی دەكرێت هەر لەسەر خودی كامێراكە جوانكاری تێدا بكرێت، فیلتەری تایبەتی بۆ دابندرێ، و رووناكی كەم و زیاد بكرێ.
هاوێنەی كامێرای لۆمۆ گۆشەی پانە واتە 27 ملمە. ئەو وێنانەی لە كامێراكە دەردەچن سایزەكەیان بەقەد كارتیكی ریكلام دەبێت. كامێراكە چوار رەنگی هەیە.
Top