لاپتۆپی چەماوە داهێنانێكی نوێ

لاپتۆپی چەماوە داهێنانێكی نوێ
مۆبایل و تەلەڤزیۆن و لاپتۆپی چەماوە و نووشتاوە، دەمێكە لەلایەن كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێرە تەكنەلۆژییە نوێیەكان بیری لێدەكرێتەوە و سامسۆنگ و مۆتۆرلا و ئەوانی دیكە بە كردەوە ئامێری لەم جۆرەیان بەرهەمهێنا.. مۆبایلی galaxy fold یەكێك بوو لەو مۆبایلانەی كە لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگەوە بەرهەمهات، مۆبایلێك كە شاشەكەی دەچەمێتەوە و پاشان دەبێتەوە لێكدەكرێتەوەو دەبێتە یەك شاشە..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ناسراوی لینۆڤۆ یەكەم لاپتۆپی چەماوەی بەرهەمهێنا كە بە جۆری lenovo thinkpad x1 fold ناسراوە. شاشە لاپتۆپەكە 13 ئینجە و لە جۆری OLEDیە. هەرچەندە ئێستا بە بەراورد بەلاپتۆپەكانی دیكە نرخەكەی گرانە، بەڵام لە داهاتوودا هەرزان دەبێت.
كاتێك لاپتۆپەكە بەتەواوی لێكدەبێتەوە دەبێتە تەبلێتێكی گەورە، بەڵام كاتێك دەچەمێتەوە بەشێكی وەك كیبۆردی لێدێت و بەشەكەی تریشی دەبێتە شاشە.. جگە لەوەش دەكرێت هەر دوو بەشی شاشەكەش بۆ دوو پرۆگرامی جیاواز سوودی لێ ببینرێ.
لەگەڵ لاپتۆپەكە كیبۆردێكیشی لەگەڵدایە، كە دەتوانی سوودی لێببینی یان هەر بەشێكی لاپتۆپەكە وەك كیبۆرد بەكار بهێنرێ.
لاپتۆپە تایبەتیەیكە دەكرێت هەتا 90 پلە بنووشتێتەوە و بەشێوەی ستوونیش لەسەر مێز دابندرێت. هەروەها دەكرێت بەشێوەی ئاسۆیش دابندرێ ئەوكات وەك كتێبێكی لێدێت. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:
رامەكەی 8 گیگابایتە و بە خێرایی 4,267. شوێنی داكردنی داتاكان واتە میمۆری یەك ترابایتە. شاشەكەی 13.3 ئینجە و كوالیتی نیشاندانی OLEDیە. كێشەكەی كەمتر لەیەك كیلۆیە. باترییەكەی هەتا 50 كاتژمێر دانابەزێت.
Top